پارتی لە بارەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا

کوردستان

23/06/2022     ژمارەی بینراو 277

راچڵەکین-

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات.
 
نەجوا کاکەیی و مەحما خەلیل، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداو-یان راگەیاند، فراکسیۆنەکەیان بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات. 
 
بەپێی بەرنامەی کار بڕیاربوو کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامبدرێت، بەڵام تا ئێستا دەستیپێنەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتاری نوێ لە جیاتی پەرلەمانتارانی سەدر سوێندی یاسایی دەخۆن و دەستبەکاردەبن.
 
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان بەسەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبووسی، بڕیاریاندا بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن. 

رۆژی 12-6- 2022، موقتەدا سەدر داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی کرد کە دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن، دواتریش محەمەد حەلبوسی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن