ڤایرۆسی هانتا چییه‌؟

تەندروستی

25/03/2020     ژمارەی بینراو 500

مشک

ڕاچڵه‌كین-

ڤایرۆسی هانتا یەکێکە لەو جۆرە ڤایرۆسانەی دیکە کە دەیان ساڵە لەلایەن مرۆڤەوە ناسراوە و لە ساڵی ١٩٧٤ ەوە لە کۆریای باشوور ناسراوە و کەیسی مردنی پێ تۆمارکراوە.

جیاوازی ئەم ڤایرۆسە لەگەڵ ڤایرۆسەکانی دیکەی وەک کۆرۆنا ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ لە دەستلێدان لە لیکی دەمی مشک یان خوێنی مشکەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و زۆر بە دەگمەن لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە.

ڤایرۆسەکە لە هەوادا بڵاونابێتەوە ئەگەرچی لە ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠١٩ دا لە ئەمریکا و کۆریای باکور دوو کەیس تۆمارکران کە گومان هەبوو لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە بگوازرێتەوە.

پسپۆرانی پزیشکی لەسەر ئەوە کۆکن کە تەنها ڕێگەی گرتنی ڤایرۆسەکە ئەوەیە دەست لە دەم و لیک و میزی مشکێکی هەڵگری ڤایرۆسەکە بدەیت و جگە لەوە هێندە جێگەی مەترسی نییە.

باسکردنی ڤایرۆسەکە لە ئێستادا لە چین تەنها پەیوەستە بەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا شۆکێکی گەورەی لە جیهاندا درووستکردووە و ئەمڕۆش کەسێک لە چین بەم ڤایرۆسە گیانی لە دەستداوە، بەڵام ڤایرۆسەکە جێگەی مەترسی پڕگیری نییە و تەنها لە رێگەی دەستلیدان لە مشکی هەڵگری ڤایرۆسی هانتا توش دەبیت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن