ئایا خواردنی جگەر زیانی بۆ تەندروستی هەیە؟

تەندروستی

22/08/2022     ژمارەی بینراو 651

راچڵەکین-

ئەندازیارێکی خۆراک باس لە سوودەکانی خواردنی جگەر دەکات و دەڵێت، خواردنی جگەر سوودی زۆرە، بەڵام دەبێت لە کاتی خواردنیدا ئاگاداربین.

لەشکرد حەمید ئاماژەی بەوەکردوو، جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ؛ رێژەیەكی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر تەندوسرتی دەمارەکان، بەهای خۆراكی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک ۲۸.۱۸٪ ی پرۆتینە.  

دەشڵێت، بەڵام دەبێ هەمانکات دەبێ ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆ دەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین.  

ئەو ئەندازیارەی بواری خۆراک ئاماژەبەوەشدەکات، ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (داء الملوك) یان هەیە جگەر گونجاو نییە، چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە.  

لەشکر حەمید دەشڵیت، جگەری بەستوی هاوردە نەبێت لە ساڵێ 2007 قەدەغەکراوە، چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن