دوو سەربازی توركیا لە هەرێمی كوردستان كوژران

کوردستان

25/03/2020     ژمارەی بینراو 737

راچڵەكین

میدیاكانی توركیا كوژرانی دوو سەربازی سوپای وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، لە هێرشێكی چەكداریدا لەناوچەی حەفتەنین لەسنووری قەزای زاخۆ، دوو سەربازی سوپای توركیا كوژران.

 

وەزارەتی بەرگری توركیا بەبێ ئاماژەكردن بە هۆكاری كوژرانی ئەو دوو سەربازەیان، راشیگەیاندووە كە دوو سەربازی دیكەشیان لە رووداوەكە بریندار بوون.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن