یەكێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بۆردومانەكانی ئێران راگەیاند

کوردستان

28/09/2022     ژمارەی بینراو 1063

راچڵەكین-

فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، سەركۆنەی بۆردومانەكانی ئێران بۆسەر بنكەو بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەهەرێمی كوردستان و عیراق دەكات.

فراكسیۆنی یەكێتی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" بەنیگەرانیەكی زۆرەوە، ئیدانەی بۆردومانەكانی ئەمڕۆی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین بۆ سەر  چەند ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەین، كە بەهۆیەوە كوژراوو بریندار هەیە و ترس و دڵەراوكێیەكی زۆری بڵاوكردۆتەوەو ژمارەیەك خێزانیش ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە. "

ئەوەش هاتووە:"ئەم پەلامارانە پێشهاتێكی مەترسیدار دەزانین بۆ سەر ئارامی و ئاسایش و سەروەری خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەروەك جەختدەكەینەوە، كە نابێ خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان بەكاربهێنرێ بۆ دروستكردنی نائارامی لەسەر وڵاتانی دراوسێی. "

"داوا لە حكومەتی فیدرالی عیراق دەكەین ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ كۆتایی هێنان بەم پەلامارانە كە وڵاتانی دراوسێی ئەیكەنەسەر خاكی عێراق. "

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن