كوڕی سەرۆكی ئۆگەندا داوا لەسەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا دەكات بەرامبەر 100 مانگا شووی پێ بكات

هەمەڕەنگ

05/10/2022     ژمارەی بینراو 653

راچڵەكین-

فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی ئۆگەندا كەلەهەمان كاتدا كوڕی سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەیە داوای هاوسەرگیری لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆك وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا كردووە.

جەنەڕاڵ مۆهۆزی كایبینر، لەتویتێكدا نوسیوویەتی، ئەگەر میلۆنی ڕازی بێت بەوەی شووی پێ بكات ئەوا 100 مانگای "نكور" كە باشترین جۆرەكانی مانگای ئەو وڵاتەن وەك مارەیی پێدەدات.

ئاماژەی بۆئەوەش كردووە لەو بابەتەدا داوای هاوكاری و هەماهەنگی لە ماسی ماتسانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە ئۆگەندا كردووە تا ببێتە نێوەندگیر لەنێوان خۆیی و سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیادا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن