راچڵەكین-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی بەڕیتانیا ئەوەیان دووپاتكردەوە كە فیلیپی كۆتینهۆی یاریزانی ناوەندی ئەستۆن ڤێلا تووشی پێكانبووە و ناتوانێت بەشداری مۆندیال بكات لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل-دا.
هەر ئەو پێكانەش وایكرد ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە بەشداری لەیاری یانەكەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد نەكات.
بەڕازیل لەجامی جیهانی لەقۆناغی كۆمەڵەكاندا ڕووبەڕووی هەریەكە لە (سڕبیا و سویسرا و كامیرۆن دەبێتەوە) لەكۆمەڵەی حەوتەمدا.