میدیا حسێن بەرهەمێكی نوێ پێشكەشی سلێمانی دەكات

هەمەڕەنگ

07/11/2022     ژمارەی بینراو 416

راچڵەكین –

هونەرمەندی گۆرانیبێژی میلـلی میدیا حسێن، سەرقاڵی ئامادەكردنی بەرهەمێكی نوێی هونەرییە، كە بڕیارە لەیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دا بڵاوی بكاتەوە.

بەرهەمە نوێیەكەی هونەرمەند میدیا حسێن، كە لەلایەن گروپی موزیكی لوڕ، كارە موزیكییەكانی بۆ كراوە، تایبەتە بە شاری سلێمانی.

میدیا حسێن، لەدایكبووی ساڵی شاری سلێمانییە، لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو دەستی بەكاری هونەری كردووە، خاوەنی دەیان گۆرانی و ئاواز و هۆنراوەیە، تا ئێستاش بەشێكی زۆر لە هونەرمەندان گۆرانییەكانی دەڵێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن