راچڵەكین-
ڕەی هوشپوپی کە یەکێکە لەکەسایەتیە ناودارەکانی ئینستاگرام، هەوڵیدا 100 ملیۆن پاوەند لەیانەیەکی خولی ئینگلیزی بدزێت، پاش سەرنەکەوتنی هەوڵەکەی لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستبەسەرکرا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی سکای نیوز دوای لێکۆڵینەوەکان لەکەیسەکەی دەرکەوتووە کە ڕەی فێڵێکی زۆری لەهەوادارەکانی کردووە و ئەکاونتەکەی بەکارهێناوە بۆ سپیکردنەوەی دەیان ملیۆن دۆلار لەڕێگەی فێڵەکانی ئۆنلاینەوە.
رەی، ناوی (ڕامۆن عەباس)ەوە و خەڵکی نێجیریایە و لەئینستاگرام بەوە ناسراوە كە ژیانێکی شاهانە دەژیت و نزیکەی ٢.٨ ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە، بەڵام دواتر دەرکەوت هەموو پارانەی لەلایەن کەسانی تاوانبارەوە بۆ دابینکراوە.
ڕەی دوو ساڵە دۆسیەکەی لە کالیفۆڕنیای ئەمریکا تاو و توێ دەکرێت، چونکە زۆرینەی قوربانیەکانی ئەمریکین، لەکۆتایدا و لە ٨/١١/٢٠٢٢ بڕیاڕی زیندانیکردنی بۆ ماوەی ١١ ساڵ بەسەردا سەپێندرا.