ناسا بەهێزترین مووشەكی ئاسمانیی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد

هەمەڕەنگ

16/11/2022     ژمارەی بینراو 315

راچڵەكین-

ئاژانسی ناسای ئەمریكی، رەوانەكردنی مووشەكی "Artemis 1" بۆسەر مانگ راگەیاند.ناسا ناوی خواوەندی مانگ لای یۆنانییەكان "ئارتەمیس"ی لەم مووشەكە ناوە و لە بنكەی بۆشایی ئاسمانیی كەنەدەیی لە ویلایەتی فلۆریداوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كردووە.

هەرچەندە پلان وابوو لە ٢٧ی ئەیلوولدا ئەم مووشەكە رەوانەی سەر مانگ بكرێت، بەڵام بەهۆی زریانی نیكۆل كە هەڕەشەی لەسەر ویلایەتی فلۆریدا دروست كردبوو، بڕیاری دواخستنی بەرواری هەڵدانی مووشەكەكە درا.

لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەڕانەوە بۆسەر مانگ كە لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانیی كەنەدی، ئەنجام دەدرێت، پێشتریش هەڵدانی مووشەكی "Artemis 1" بەهۆی بوونی زریان و هەبوونی كێشە لە تانكی سووتەمەنییەكەیدا، سێ جار دواخرا.

ئەگەر رەوانەكردنی مووشەكی "Artemis 1" كە یەكەم پشكنینی سیستمەكانی ئاشكراكردنی قوڵی بۆشایی ئاسمان ئەنجام دەدات سەركەوتوو بێت، ئەوا كەشتیوانە ئاسمانییەكانی ناسا. لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەتوانن بە دەوری مانگدا بسوڕێنەوە و لە ساڵی ٢٠٢٥دا دەتوانن لەسەر مانگ بنیشنەوە.‏‎

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن