سودانی دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەعیراق پێكدەهێنێت

عێراق

16/11/2022     ژمارەی بینراو 211

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق

راچڵەكین –

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەچوارچێوەی پلانەكانی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، بڕیاریدا دەستەیەكی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێكبهێنرێت.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە بڕیارو راسپاردەی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی و بە ئامانجی قەڵاچۆكردنی گەندەڵی، دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە پێكهێنرا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو دەستە باڵایە بە میكانیزمێكی نوێ پێكهێنراوە، هاوكات تیمێكیش پێكهێنراوە بۆ هاوكاریكردنی دەستەكە، كە دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و یەكلایی كردنەوەی دۆسییەكان.

سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەكاتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، رایگەیاند كە خاڵی یەكەمی كارنامەی كابینەكەی، بریتییە لە نەهێشتنی گەندەڵی و شەڕكردن لەدژی گەندەڵكاران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن