بەلجیكا لە كەنەدای بردەوە

وەرزش

23/11/2022     ژمارەی بینراو 176

راچڵەكین -

هەڵبژاردەی بەلجیكا لەیەكەمی یاری خۆیدا چوارچێوەی ركابەرییەكانی گرووپی شەشەم لە جامی جیهانیی 2022ی قەتەر، توانی بە زەحمەت و بەئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرامبەر، لەهەڵِبژاردەی كەنەدا بباتەوە.

یارییەكە، ئەمشەو لەنێو یاریگای ئەحمەد بن عەلی، بەڕێوەچوو، هەرچەندە هەڵبژاردەی كەنەدا بەهێزتر دەردەكەوت و چەندین هێرشی مەترسیداری بۆسەر گۆڵی بەرامبەر ئەنجامداو لەخولەكی 10 پەناڵتییەكی بۆ ئەژماركرا، بەڵام یاریزان ئەلفۆنسۆ دیفیز نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات، بەلجیكا لە خولەكی 44ی گێمی یەكەم، توانی لەرێگەی یاریزان میشی باچوای، تاكە گۆڵی یارییەكە بكات و سێ خاڵ بەدەستبهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن