كەلار.. تەرمی مریەم خانی كچی پێشەوا قازی محەمەد بەخاكسپێردرا

کوردستان

01/04/2020     ژمارەی بینراو 741

راچڵەكین- كامەران كەریم

بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومی و حزبی و  و خزم و كەسوكاری، تەرمی (مریەم قازی محەمەد) كچی (پێشەوا قازی) سەرۆك كۆماری كوردستان، لەگۆڕستانی كەلاری كۆن بەخاك سپێردرا.

مریەم خان بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئوردن كۆچی دوایی كرد، دوای ئەوەی تەرمەكەی لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەڕێنرایەوە هەرێم، ئەمڕۆ 1-4-2020 لەمەراسیمێكی شایستەدا لەتەنیشت گۆڕی هاوسەرەكەی (سەرداربەگی جاف) لەگۆڕستانی (كەلاری كۆن) لە قەزای كەلار بەخاسپێردرا.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن