راچڵەكین –
هونەرزانی كەم وێنە (زیاد ئەسعەد) و، شاعیری ئاست بەرز (ئیسماعیل محەمەد) و هونەرمەندی بە توانا و لێهاتوو (هێمن حوسێن) كار بۆ تایتڵی زنجیرە درامای «كۆشكی هەنار دەكەن.
ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێكە هەریەك لە هونەرمەندان (زیاد ئەسعەد و هێمن حوسێن) هاوشان لەگەڵ شاعیر ( ئیسماعیل محەمەد) خەریكی ئامادەكاری و ئامادەسازین، بۆ بەرهەمهێنانی گۆرانییەكی جوان و تایبەت بە رووداوەكانی نێو زنجیرە درامای (كۆشكی هەنار)، گۆرانییەك ئاوازی هونەرمەندی گەورە (زیاد ئەسعەد)ە، تێكستی شاعیر (ئیسماعیل محەمەد)ە، كاری میوزیك و دابەشكردن و گوتنی لەلایەن هونەرمەند (هێمن حوسێن) ئەنجامدراوە، كۆمەڵێك میوزیكژەنی بە توانا و لێهاتوە بەژداری كاری میوزیك و تۆماركردنیان كردووە، هەروەها كاری میوزیكی دیمەنەكانی دراماكە ئەنجام دەدەن، كە سەرجەمیان خۆماڵی دەبێت و، سوود لە هیچ سەرچاوەیەكی میوزیكی بیانی وەرنەگیراوە بۆ دیمەن و رووداوەكانی نێو دراماكە.
زنجیرە درامای (كۆشكی هەنار) بەردەوامە رۆژانە بەشێوەیەكی سەركەوتوو كاری بەرهەم هێنانی بۆ دەكرێت و، تا ئێستاكە لە 90% سەرجەم كارەكانی تەواو بووە.
چیرۆك و سەرپەرشتیاری سیناریۆ : جەمیل مەفاخیری
نوسین و سیناریۆی: ئومێد كەمال
بەرهەمهێنەر : ناوەندی هونەری زەنێ
بەرهەمی : دەزگای میدیای كوردسات
لە مانگی رەمەزانی پیرۆز چاوەڕوانمابن.