كیڤانش تاتلیتۆگ
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ند و نمایشكاری جلوبه‌رگی توركی" كیڤانش تاتلیتۆگ" ناسراو به" موهه‌نه‌د" سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات دوای ئه‌وه‌ی گومانی ئه‌وه‌ی كردوه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ڕێی تویتێكه‌وه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر ئاشكرای كردوه دوای به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شی و به‌هۆی هه‌بوونی كۆكه‌یه‌كی به‌هێز پشكنینی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا كردوه به‌ڵام پشكنینه‌كه ئاشكرای كردوه كه توشبوو نییه وته‌نها توشبووی هه‌وكردنی سییه‌كانه و دوای پشكنینێكی دیكه به ته‌واوه‌تی پزیشكه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ داده‌نێن و دڵنیا نییه له‌وه‌ی پێویست ده‌كات بچێته نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر یان ده‌توانێت له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت"
موهه‌نه‌د له تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" نوێژ و نزاكانی ئێمه بۆ توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنایه .. من باشم.. سوپاس بۆ گرنگی پێدانی ئێوه"
پێشتریش ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ باشاك دیزر ی هاوسه‌ری بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ له ماڵه‌كه‌یان له ناوچه‌ی" Kemerburgaz " خۆیان كه‌ره‌نتینه كردوه.
كیڤانش له ساڵی 2002 دوای ئه‌وه‌ی نازناوی باشترین نمایشكاری جلوبه‌رگی پیاوانی وه‌رگرت ناوبانگی په‌یدا كرد و له ئێستادا یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی توركیا.