تەندروستی راپەڕین: ئەو رەنگانەی دەکرێنە شەربەتەوە هی قوماش و کیمیاین و لێی دووربکەونەوە

تەندروستی

23/03/2023     ژمارەی بینراو 494

راچڵەکین -
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە خواردنەوەی شەربەتی رەنگدار بەدووربگرن و دەڵێت ئەو رەنگانەی لە دروستکردنیاندا بەکاردەهێنرێن رەگی قوماش و کیمیایین.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند: لەگەڵ نزیک بوونەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان ئەمجۆرە شەربەتە رەنگدارە دەستکردانە لە بازاڕەکان زیاد دەبن بۆیە داواکارین بەهەموو شێوەیەک لەبەکارهێنانی ئەم جۆرە شەربەتانە دووربکەونەوە.

روونیشیکردەوە ئەو شەربەتانە هۆکارن بۆ توشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی مەترسیدارو رەنگەکان رەنگی قوماشی و کیمیاین و سروشتی و خۆراکی نین .

تەندروستی راپەڕین ئەوەشیخستەڕوو کە بەپێی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیش رێگە پێدراونین و داوا لە گشت لیژنەکان کراوە لە هەر شوێنێك ببینرێت دەستیان بەسەردا بگیرێت و لە ناوببرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن