کاریگەری شاشەی مۆبایل لەسەر چاوی منداڵ

تەندروستی

07/04/2020     ژمارەی بینراو 1778

کاریگەری شاشەی مۆبایل لەسەر چاوی منداڵ

ڕاچڵه‌كین-

بەشێوەیەکی گشتی بەکارهێنانی شاشەی مۆبایل و تابلێت و ئامێرەکانی تر لەلایەن منداڵەوە بگاتە زیاتر لە دوو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا زیانی بۆ چاو و تێکڕای جەستەی دەبێت و له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ماكۆك محمد پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات.

1- وشکبوونەوە و کزانەوەی چاو، چاوتروکاندنی زۆر، سوربوونەوەی سپێنەی چاو، هەستیاربوون بە ڕووناکی و چەندین گرفتی تر.
2- سەرئێشە و توندبوونی نێوچاوان.
3- ئازاری شان و مل
4- نەمانی حەزی تێکەڵبوونی منداڵانی تر و کەمبوونەوەی جوڵە و یاریکردنی.
5- گۆڕانی تەبیعەت و هەڵسوکەوتی و زوو هەڵچوون.
6- نەمانی توانای تەرکیزکردن و گوێگرتن، بەمەش ئاستی تێگەشتن و فێربوونی لە قوتابخانە کەم دەبێتەوە.

شاشەی ئامێرە زیرەکەکان بە چەند شێوازێک زیان بە چاوی منداڵ دەگەیەنن:
- بەهۆی دەرچوونی تیشکی زیانبەخش لە شاشەکانیانەوە
- بەهۆی بەکارهێنانیان بۆ ماوەیەکی زۆر
-بەهۆی لە نزیکەوە سەیرکردنیان
- بەهۆی درەنگ خەوتنیان

بۆ کەمکردنەوەی ئەم زیانانە باشتر وایە:-
- لە چل خولەک زیاتر بەسەریەکەوە سەیری نەکەن.
- بە ڕاکشانەوە سەیری نەکەن، چاو زیاتر وشک دەکاتەوە.
- زۆر لە نزیکەوە سەیری نەکەن.
- ڕووناکی شاشە و ژوورەکە زۆر جیاواز نەبن
- شەوان زوو بخەون.

تێبینی:
تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی نیە بیسەلمێنێت سەیرکردنی شاشە چاو کز بکات، بەڵام ئەو زیانانەی هەیە کە باسمان کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن