نزیكەی 330 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەجیهاندا چاكبوونەتەوە

جیهان

09/04/2020     ژمارەی بینراو 238

راچڵەكین-

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، تائێستا لەسەرانسەری جیهاندا نزیكەی 330 هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

ناوەندی (csse) بڵاویكردووەتەوە، لەكۆی 184 وڵاتدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە، تائێستا 329 هەزارو 876 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ناوەندەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، لەئێستادا ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 484 هەزارو  811 كەس.

لەو ژمارەیەش 88هەزارو 538 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە وڵاتی ئیتاڵیایە كە گەیشتووەتە 17 هەزارو 669 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن