راچڵەكین-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەو تائێستا 32 هەزارو 303 كەس چاكبوونەتەوە.
كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردەوە، لە٢٤ كاتكۆی رابردوودا 117 كەسی دیكە به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
جیهانپور ئاماژەی بەوەكرد، كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئێران بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ چوار هەزار و 110 كەس، ژمارەی توشبووانیش هەزار و 634 كەس زیادیكردووە و گەیشتووەتە 66 هەزار و 220 كەس.
بۆ یەكەمجار پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە ئێران لە شاری قوم-ی ئەو وڵاتە دەركەوت و دواتر بە تەواوی شارەكانی دیكەیدا بڵاوبووەوە.