هێرناندێز: ئەوەی لە پاریس ڕوویدا قبوڵ ناکرێت

وەرزش

16/09/2023     ژمارەی بینراو 125

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لوکاس هێرناندێز بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان زۆر بێزار دەرکەوت دوای ئەوەی لە خولی فەرەنسا بە یانەی نیس بە ئەنجامی 2-3 دۆڕا.

هێرناندێز دوای یارییەکە وتی: "یارییەکە ئاڵۆز بوو، ژمارەیەکی کەم یاریزانمان هەبوو، لەبەر دواکەوتنی گەڕانەوەی یاریزانە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام ئەمە هیچ بیانوویەک نییە".

بەرگریکارە فەرەنسییەکە لە کەناڵی ئەمازۆن پرایم ڤیدیۆدا ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم دۆڕاندنە یارمەتیدەرمان دەدات کە لە ڕۆژی سێشەممەدا بە باشی ڕووبەڕووی دۆرتمۆند ببینەوە، دەبێت بە تەواوی هێزەوە بگەڕێینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووبەڕووی تیپێکی باش بووینەوە کە هەلەکانیان قۆستەوە، بەڵام 3 گۆڵمان لە یاریگاکەمان لێبکرێت جێگەی قبوڵکردن نییە، هیوادارم لە یاریی داهاتوودا هەڵەکانمان سوودمان پێ بگەینێت".

لوکاس لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئیدارەی یانەکە 11 یاریزان و ڕاهێنەرێکی نوێی گواستۆوەتەوە، هەوڵدەدەین وردە وردە خۆمان بگونجێنین، بەڵام هێشتا دینامیکییەکە نەگەیشتووەتە 100%".

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، هێرناندێز دووپاتیکردەوە کە باری تەندروستی باشە، و زاڵ بووە بەسەر پێکانە سەختەکەی ئەژنۆیدا، کە وایکرد بۆ ماوەی ٨ مانگ لە یاریکردن دووربکەوێتەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن