یوڤی چاکبوونەوەی دوو ئەستێرەی راگەیاند

وەرزش

15/04/2020     ژمارەی بینراو 350


لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵتا، هەردوو یاریزان روگانی و ماتویدی تووشی ڤایرۆسەکەبوون و خرانە ژێر چاودێری وردەوە.

لە دوای تێپەڕبوونی زیاد لە سێ هەفتە، یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لە راگەیەندراوێکیاندا بە فەرمی چاکبوونەوەی هەردوو یاریزانیان لەو نەخۆشییە راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئێستادا تەنها دیبالا تووشبووی ڤایرۆسەکە و ئەویش لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرانسەری جیهانی گرتووەتەوەو تا ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس تووشی بوون.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن