سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا گۆڕانكاری لەكابینەی حكومەتەكەیدا دەكات

جیهان

13/11/2023     ژمارەی بینراو 248

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا گۆڕانكاری لەكابینەی حكومەتەكیدا ئەنجامداو ژمارەیەك وەزیری لەپۆستەكانیان دوورخستەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ریشی سووناك، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا چەند گۆرانكارییەكی لە كابینەكەی حكومەتەكەی كرد،سوێلا برەیڤەرمان، وەزیری ناوخۆی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و جەیمس كلێڤەرلی وەزیری دەرەوەی لە شوێنی برەیڤەرمان دانا.

هاوكات دەیڤید كامیرۆن، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لەلایەن سووناك وەك وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستنیشانكرا. كامێرۆن لەنێوان ساڵانی 2010-2016 سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بوو.
 
كامیرۆن دوای راسپاردنی بۆ بوون بە وەزیری دەرەوە وتی، لەگەڵ هەندێك لە بڕیارەكانی سەرۆكوەزیران هاوڕا نییە، بەڵام ریشی سووناك سەركردەیەكی بەهێز و بەتوانایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن