راچڵەكین -
ناوتۆماركردنی فەرمانبەران لە پرۆژەی "هەژماری من" لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك دەستی پێكرد و بڕیارە سەرجەم فەرمانبەران بگرێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەئەمڕۆوە پرۆسەی ناوتۆماركردنی فەرمانبەرانی حكومی لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك دەستیپێكرد.
پرۆسەی هەژماری من، كە یەكێكە لە پلانەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دەستڕاگەیشتنی فەرمانبەران و هاووڵاتیان بە خزمەتگوزاریی بانكی، ماوەی چەند مانگێكە دەستی پێكردووەو بڕیارە كارتی بانكی بۆ سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دروستبكرێت.
ئامانج لەم كارەی حكومەت، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانە لەڕێگەی پشبەستن بە هەژمارە بانكییەكان و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە پارەی كاش.