ئەو برنجەی لە ئەوروپا رەتدەكرێتەوە رەوانەی كوردستان دەكرێت

کشتوکاڵ

20/04/2024     ژمارەی بینراو 377

د. شوان كەریم - ستۆكهۆڵم، سوید

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لەسەر ئاستی جیهاندا بڕێكی زۆر برنج هاوردە دەكات، هەر تاكێكی عێراق ساڵانە زیاتر لە 37 كیلۆ برنج دەخوات. ئامارەكان دەریدەخەن كە ساڵی رابردوودانیشتوانی عێراق لە زۆر برنج خواردندا لە پلەی شەشەمی جیهاندا بوون.

خۆم لە نزیكەوە ئاگادارم كە لەم دواییانەدا زیاتر و زیاتر برنج (برنجی بەسمەتی) لە هیندستان و پاكستانەوە ڕەتدەكرایەوە هاوردە بكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا، لەنێویاندا فینلاند و سوید. ئەمەش بەهۆی بوونی ئاستی بەرزی قڕكەرەكان(pesticides) و ماددە كیمیاییە نایاساییەكان كە بە تایبەتمەندی ژەهراویكردنی دەمار و ئەگەری شێرپەنجەیی ناسراون، كە كاریگەرییان لەسەر سیستەمی دەماری ناوەندی و جگەر و گورچیلە هەیە. دەركەوتنی زیانەتەندروستیەكان ماوەیەك كاتی ئەوێت كە پەیوەستە بە ڕێژەی بەكارهێنانی ئەوبرنجە كە ئاستی زۆری مادە قڕكەران (pesticides) و ماددە كیمیاییە زیانبەخشەكان تێدایە.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو بڕە برنجە ڕەتكراوەی ووڵاتانی ئەروپا، كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە بگاتە هەزاران تۆن، بەبێ كۆنترۆڵی ورد لە بازاڕەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بفرۆشرێت، بە كوردستان/ عێراقیشەوە.

هەرچەندە بەرهەمهێنەرانی برنج لە هیندستان و پاكستان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە هەموو برنجێك كە هەناردە دەكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕێكاری توندی بەرهەمهێنان پەیڕەو دەكات، لە هەڵبژاردنی زەوی و كوالیتی ئاوەوە تا شێوازی چاندن و پرۆسەی پاكەتكردن، بەڵام هێشتا قڕكەرەكان و ماددە كیمیاییەكان هەن كە لە سنوورە ڕێگەپێدراوەكان تێپەڕێنن بەپێی یاساكانی یەكێتی ئەوروپا ( ڕێسای EC 396/2005 بەها سنووردارەكان بۆ پاشماوەی قڕكەر لە خۆراكدا..)

پرسیارەكە ئەوەیە كە ڕەنگە چەندها مادەی قڕكەر(pesticides) و مادەی كیمیایی لە برنجی بەرهەم هێنراودا هەبێت بە مەبەستی هەناردەكردن و بەم شێوەیە بگاتە ئەو بازاڕانەی كە ڕەنگە كۆنتڕۆڵكردنیان بەپێی پێویست نەبێت یان هەرنەبێت، وەك بازاڕەكانی عێراق/ كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن