ڕۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی بەهۆی گاڵتەکردن بە باڵای سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە سزادرا

هەمەڕەنگ

19/07/2024     ژمارەی بینراو 267

راچڵەکین-

ڕۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی بەهۆی گاڵتەکردن بە باڵای جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە بڕی پێنج هەزار یۆرۆ غەرامە کرا.

بەپێی بڕیارەکەی دادگا، جولیا کۆرتێزی بەهۆی دوو تویتێکی سووکایەتیئامێز کە بە "سووکایەتی جەستە" یان "گاڵتەجاڕی جەستەیی" دادەنرێت، سزای بەسەردا سەپێنراوە.

بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە ڕۆژنامەنووسەکە لە تویتێکدا مێلۆنی بە "ژنێکی بچووک" وەسف کردووە و نووسیویەتی: "تەنانەت ناتوانم بتبینم".

کێشەی نێوان ئەو دووانە بۆ یەکەمجار لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ دەستیپێکرد، پێش ئەوەی مێلۆنی ببێتە سەرۆک وەزیران، کاتێک سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیتاڵیا بوو. لەو کاتەدا پەیامنێرەکە وێنەیەکی دروستکراوی مێلۆنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو.

لەم وێنەیەدا، وێنەی بێنیتۆ مۆسۆلینی، سەرکردەی فاشیستی سەدەی بیستەمی ئیتالیا، بە شێوەیەکی ساختە بۆ ڕەفەی کتێبەکانی پشت مێلۆنی زیاد کرابوو.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیتاڵیا، باڵای مێلۆنی 1.63 مەتر دەبێت.

پارێزەری مێلۆنی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر پارەیەک وەریبگرێت دەیبەخشێتە ڕێکخراوە خێرخوازیەکان.

خانمە ڕۆژنامەنووسەکە لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی دادگا، لە لاپەڕەی "ئێکس"ی خۆیدا نووسیویەتی: حکومەتی ئیتاڵیا کێشەیەکی جددی لەگەڵ ئازادی قسەکردن و ناڕەزایەتی ڕۆژنامەوانیدا هەیە.

هەروەها لە پۆستێکی جیادا نووسیویەتی "تۆ من ناترسێنیت جۆرجیا مێلۆنی". ئاخر تۆ تەنها 1.2 مەتر باڵات هەیە. - تەنانەت ناتوانم بتبینم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن