راچڵەکین-
لە بابل بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر دوو یەکەى لیواى 47ى حەشدی شەعبی و چوار چەکداریان کوژراون.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 09:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی تەممووزی 2024، بارەگای لیوای 47ـی ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرە تەقییەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشەکە لەڕێگەى چەند مووشەکێک بووە کە لە درۆنەوە ئاراستەى ئەو دوو یەکەیە کراون.
هێرشەکە لە ناوچەى سەعیدات بووە لە باشووری بابل و ئەو هێزەى حەشدی شەعبی کە کراوەتە ئامانج، سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانى جەزیرەى حەشدى شەعبى بووە کە کارکردنیان لە ناوچەکانى ناوەڕاست و رۆژئاواى عێراقە.
فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنەکانى جەزیرەى حەشدى شەعبی ڕایگەیاند: بەهۆى هێرشەکەوە چوار چەکداریان کوژران بە ناوەکانى ئەحمەد نەجم ئەبوزەهرە، حوسێن کەریم، حەیدەر حەسەن و عەلی سادق.