کوڕەکەی ئەنچیلۆتی جێگرەوەی کرۆس هەڵدەبژێرێت

وەرزش

31/07/2024     ژمارەی بینراو 380

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

داڤید ئەنچیلۆتی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید سەبارەت بە هەڵبژاردنی جێگرەوەی تۆنی کرۆس ئامۆژگاری بە کارلۆی باوکی ڕاهێنەری یانەی مێرێنگی کرد.

کرۆس دوای پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 بۆ هەمیشە وازی لە تۆپی پێ هێنا.

بەگوێرەی تۆڕی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، داڤید ئەنچیلۆتی هێشتا متمانەی بە دانی سیبایۆس، یاریزانی ناوەڕاستی تیپەکە هەیە و پێی وایە باشترین جێگرەوەیە بۆ کرۆس لە ڕیزەکانی مێرێنگێ.

کوڕەکەی ئەنچیلۆتی پێی وایە سیبایۆس کوالیتی بەرزی هەیە، لە یاریگادا زۆر کاردەکات کاتێک داوای لێدەکرێت بەشێوەی سەرەکی یاری بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سیبایۆس بەدبەخت بووە کاتێک وەرزی ڕابردوو بە پێکان دەستیپێکرد، بەڵام لەم ماوەیەدا چەند مانگێکە بە توندی مەشقەکانی کردووە، هیوادارە وەرزێکی نایاب پێشکەش بکات.

ڕوونیشیکردەوە، دەیڤد بە کارلۆ ئەنچیلۆتی وتووە: سیبایۆس زۆر باشە ئەگەر حەماسەتێکی زۆری هەبێت، دەتوانێت زۆر یارمەتیدەرمان بێت.

دیفێنسا سێنتڕاڵ ئاشکرایکردووە، سیبایۆس و بریکارەکانی ئەم هاوینە گوێیان لە ئۆفەرەکانی چەند یانەیەکی ئارەزومەند بووە، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریانداوە لە ماوەی وەرزی داهاتوودا لە ڕیال مەدرید بمێننەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن