تەیف سامی چی لەسەر تەوتینی مووچەخۆرانی هەرێم دەڵێت؟

ئابوری

01/08/2024     ژمارەی بینراو 457

راچڵەکین-

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت بۆ تەوینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکی رەشید و رافیدەین و TBI و چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،  بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک ژمارە داوای زانیاریم لە وەزیری دارایی عێراق کردووە سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە تەوتینکردنی مووچە لە بانکە فیدراڵیەکان.

سۆرانی عومەر ڕوونی دەکاتەوە:" وەزیری دارایی عێراق بەنووسراوێک ئاماژە بەوە دەکات لە 7-4-2024 بە نووسراو داوای زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمیان کردووە بۆ تەوتینکردنی مووچەکانیان لە بانکی رەشید و رافیدەین و TBI و چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمن.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادە نیە لیستەکان بدات بۆ تەوتین و دەستی بەفشار کردوە لەسەر فەرمانبەران تاکو هەژماری من لە بانکی ئەهلی پڕ بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەم وەڵامەی وەزیری دارایی فیدراڵ ئاشکرایە حکومەتی هەرێم پاش 112 ڕۆژ لەداواکردنی زانیاری موچەخۆران ئامادە نیە تەوتین بکات بەهۆی ئەوەی دەیەوێت جڵەوی پارەی موچە لای خۆی بێت و و خەریکی فشاری نایاساییە لەسەر موچەخۆران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن