هاوسەرێکی مووچە خۆرم ئەوێ

کەلتوور

29/04/2020     ژمارەی بینراو 304

هاوسەر

ڕاچڵه‌كین- هێمن عه‌بدولقادر

زۆرجار (کوڕ و کچ) دەکەونە کێشەوە لەگەڵ ئەم بۆچونەدا ، لە راستیدا هیچ خراپەیەک لەم جۆرە بیرکردنەوەیەدا نیە ئەگەر بتەوێت هەم بژیت و هەم هاوکارێکت هەبێت ، وەلێ ئەوەی کە تەنها مەرجی ژنهێنانت موچەخۆری بێت ئیتر ئەوە گەڕانە بەشوێن کەسابەت و کاردا نەک ژیان ،ڕاستە بەقەولی فارس سیستەمی نوێی ژیانکردن تێچووی زۆرە و وەک دەڵێن (زیندەگی سەختە) ، وەلێ سەختر لە پوڵ و موچە حەوسەڵە و تاقەتی هەڵکردنە لەگەڵ کێشەکانی ژیانی موچەخۆری.

جاران کابرا سەعات نۆ ئەڕۆشت بۆ دوکان دوانزە ئەهاتەوە نانی ئەخوار و ئەخەوت و عەسر بەفێنکی ئەڕۆشتەوە ، ئەمڕۆ کابرا دەبێت سەعات هەشت لەسەر کاربێت، خیزانی بەرێتە سەر کار یان تەکسی بۆ بگرێ بەکرێ یان ئوتومبێلی بۆ بکرێت، بەیانی و نیوەڕۆش بچێت بەشوێن منداڵدا، هەم لە گرفتدایە لەشوێنی کارەکەیدا و لەگەڵ بەرپرسەکانی چون دەوامی میری دەرابە نیە هەموو سەعاتێک بە ئارەزوی خۆت دایبەیتەوە.

هەم بەردەوام لەبەردەم لۆمە و سەرزەنشتی خزم و برا و باوک و دایک و کەس و کاردایە کە بۆچی بەشداری پرسەی فڵان و نەخۆشی فیسار و سوڵحی ئەم و ئەو ناکەیت و لەگەڵمان بۆ سەیران و گەڕان نایەیت.

راستی هاوسەرێکی موچەخۆر (چ ژن بێت یان پیاو) زۆر باشە ، وەلێ گرفتی هاوسەرگیری تەنها مووچە نیە، مرۆڤ بەرگەی (چێشتی سارد و سفرەی بێ خواردن دەگرێ ، وەلێ پەیوەندی سارد و خێزانی بێ پەیوەندی گرفتێکی زۆر گەورەتر)

نوقتە سەری دێڕ ....

*ڕۆژانە کە بەکوڕ و کچێک ئەڵێم بۆ جیا ئەبنەوە ، ئەڵێ مامۆستا یەکێکمان موچە خۆر بوینایە وامان لێنەئەهات ، کاتێکیش بە دوو موچە خۆر دەڵێی بۆ جیادەبنەوە دەڵێ یەکێکمان ئاگامان لە ژیانمان و منداڵەکانمان بوایە وامان لێنەدەهات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن