راچڵەکین-
تووشبووانی نەخۆشی کۆلێرە لە سلێمانی، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست سەرجەمیان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
دوای ئەوەی دوێنێ راگەیەندرا هەشت کەس لە سلێمانی تووشی نەخۆشی کۆلێرا بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری خۆپاراستنی سلێمانی رایگەیاند کە سەرجەم تووشبووان رەوانەی ماڵەوە کراون.
کۆلێرا نەخۆشییەکی بەکتریاییە و دەبێتە هۆی سکچوون و وشکبوونەوەی تووند، نەخۆشییەکە لە رێگەی خواردنەوەی ئاو یان خواردنی خۆراکی پیسبوو بە بەکتریای 'ڤایبریۆ کۆلێرا' دەگوازرێتەوە
رزگار عەلی، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشێک لەو شەمعانەی ئاو بۆ تەنکەرەکان دابین دەکەن رێگەپێدراونین و ئاوەکەیان شیاوی خواردنەوە نییە.
رۆژی رابردووش تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک سەوزەیان قەدەکردووە و دەستیشیان بە تێکدانی ئەو شوێنانە کردووە کە سەوزەیان تێدا چێندراوە.