دامەزراوەی خۆراك و دەرمان لە ئەمریكا دەرمانێكی بەناوی سۆفپیرۆنیەم - sofpironium بۆ چارەسەركردنی زۆر ئارەقەكردنەوەی ژێرباڵ پەسەندكرد.
زۆر ئارەقەكردنەوە "Primary axillary hyperhidrosis"؛ نەخۆشییەكی درێژخایەنی هۆكار نادیارە، كە بە ئارەقكردنەوەی زۆری كۆنترۆڵنەكراو تایبەتمەندە.
دەرمانی سۆفپیرۆنیەم بە شێوەژەمی دەرمانسازیی جێڵ، بە هێزی 12.45% لەژێر ناوی بڕاندی سۆفدرا پەسەندكرا. جێڵەكە لەناو بوتڵێكدایە كە پەمپی پێوانی ژەم و بەكارهێنەرێكی هەیە، یەك پەمپی تەواو قەبارەی 0.67 مل-ە كە نزیكەی بڕی 72 مگم لە دەرمانەكەی تێدایە.
سۆفپیرۆنیەم دەرمانێكی دژەكۆڵینێرجیكە، لە ژێرباڵ دەدرێت و ئارەقەكردنەوە كەمدەكاتەوە، دەرمانەكە بە رەچەتەیە و تەنها پزیشك دەتوانێت بۆ نەخۆشی بنووسێت، رۆژانە یەكجار بۆ پێگەیشتووان و منداڵانی نۆ ساڵ و زیاتر بەكاردەهێنرێت.