راچڵەکین-
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێ دەکات. کە تایبەتن بە مووچە و یەکخستنی سیستەمی دارایی لە نێوان هەولێر و بەغدا.
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی وەزیران تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە: تایبەتە بە یەکخستنی ڕێکارەکانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان هەولێر و بەغدا بە ڕەچاوکردنی ماف و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەستوور.
تەوەری دووەمیش، دەرەنجامی کۆبووەنەوەی ڕۆژی 29-08-2024ی نێوان شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق تاوتوێ دەکرێت و تیشک دەخرێتە سەر خستنەڕووی کارەکانی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی بۆ وەرزی دووەمی ساڵی 2024.
لە تەوەری سێیەمدا، بابەتی ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاریی فیدراڵ کە بڕیارە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، تاوتوێ دەکرێت.