راچڵەكین -
وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی ئەفسەرێكی دیكەی سوپای وڵاتەكەی لە شەڕو پێكدادانێكدا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەمیانی شەڕو پێكدادانێكدا لەناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ - قفڵ) لە هەرێمی كوردستان، ئەفسەرێكی سوپای وڵاتەكەیان كوژرا.
لە سەرەتای دەستپێكردنی لەشكركێشییە سەربازییەكەی توركیا بۆناو خاكی هەرێمی كوردستان لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چنگ - قفڵ)، كە ماوەی دوو ساڵ و پێنج مانگە بەردەوامەو ناوچە شاخاوییەكانی مەتینا، زاپ، باسیان و ئاڤاشین-ی لە هەرێمی كوردستان گرتووەتەوە، تائێستا سوپای ئەو وڵاتە كوژرانی دەیان ئەفسەرو سەربازی وڵاتەكەی لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە راگەیاندووە، بەڵام پەكەكە ئاماژە بەوەدەكات كوژراوانی سوپای توركیا زۆر لەو ژمارەیە زیاترە كە رایانگەیاندووە.