بەڤیدیۆ، بایرن میونشن بە زەحمەت لە هۆڵشتاین کیڵی بردەوە

وەرزش

01/02/2025     ژمارەی بینراو 170

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 20می خولی پلە یەکی ئەڵمانی، یانەی بایرن میونشن لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی هۆڵشتاین کیڵی کرد.

هەرچەندە باڤارییەکان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە پێشبوون، بەڵام هۆڵشتاین کیڵ گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و سێ گۆڵی یەک لەدوای یەکیان کرد، لەکۆتاییدا باڤارییەکان بە ئەنجامی 4-3 سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

هەرچوار گۆڵەکەی بایرن میونشن جەمال مۆسیالا و هاری کەین دوو گۆڵ و گنابری لە خولەکەکانی 19 و 46 و 47 و 54 دا تۆماریانکرد.

بەم ئەنجامەش یانەی بایرن میونشن بەکۆکردنەوەی 51 خاڵ لە پێشەنگی خولەکەیە، هۆڵشتاین کیڵ بە 12 خاڵ لە خانەی 17 یەمدایە.

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن