نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان ژەنەڕاڵ عەبدی و شەرع دەكات

جیهان

12/03/2025     ژمارەی بینراو 144


 راچڵەكین-

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا، پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و دەسەڵاتدارییەتیی كاتی سووریا كرد.

گیێر پیدەرسن پیدەرسن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیوویەتی، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەو ڕێككەوتننامەیە دەكات كە پێشنیازی یەكخستنی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئیدارەی وڵاتەكەوە دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئومێدەوارین ڕێككەوتنەكە بتوانێت پاڵپشتی و بەشداری بكات لە پرۆسەیەكی ڕاگوزەری سیاسی فراوانتر و باوەڕپێكراوتر و گشتگیرتر، كە لە ژێر ڕۆشنایی بنەما سەرەكییەكانی بڕیارنامەی 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا ببێتە مایەی هێنانەدی دەستوورێكی نوێ و هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن