11 زانیاری له‌باره‌ی‌ ئەستێرەی دەریا

کشتوکاڵ

12/02/2020     ژمارەی بینراو 3514

ئەستێرەی دەریا

ڕاچڵه‌كین-

ناوی زانستی: Asteroidea

تایبەتمەندییە جیاوازەکانی ئەستێرەی دەریا له‌م 11 خاڵه‌وه‌ ده‌زانیت.

1-ئەستێرەی دەریا گیاندارێکی ئاوییە و شێوەیەکی خەپلەی هەیە.
2-نە ماسیە و نەشیردەرە بەڵکو گیاندارێکی بێ بڕبرەیە.
3-ناوەکەی لەشێوەکەیەوە وەرگرتوە پێنج پەلی هەیە وەکو ئەستێرە.
4-مێشکی نیە .
5-کۆئەندامی سوڕانی نیە واتە نە دڵی هەیە نە خوێن ٫ئاوی دەریا بەناو لەشیاندا دەگوێزرێتەوە وەک جێگروەیەک بۆ خوێن.
6-نزیکی 1500جۆری هەیە.
7-پێنج پەلی هەیە کەداپۆشراون بەپێ(پێیە بوری)بەڵام لەجورەکانی دیکەیدا هەیانە چوار پەلی هەیە و هەیانە شەش یان حەوت.
8-دوو گەدەی هەیە کە گەدەیەکیانی لەکاتی خواردندا ئەی هێنێتە دەرەوەی لەشی
9-پێستێکی دڕکاوی هەیە کە دڕکێکی ڕەق و تیژی لێوە دەرپەڕیوە
10-چاوی هەیەو دەکەوێتە کۆتای پەلەکانیەوە بەڵام بەباشی نابینن
11- دەتوانێت لەدەرەوەی ئاویش بژی و حەزی بە ناو لمە.

ئا : ڕووبار ابوبکر

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن