ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كه تیایدا ئایه‌ته‌كانی جوزئی 25 ی قورئانی پیرۆز ده‌خوێنێت له مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا بۆته جێگه‌ی باس.
ئه‌م ڤیدیۆیه كه‌ناڵی فه‌رمی " TRT " عه‌ره‌بی توركی بڵاویكردۆته‌وه و زۆر كه‌س ڕه‌خنه‌یان لێگرتوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن خوێندنی قورئان بۆ ده‌ستكه‌وتنی خێر و پاداشته و پێویست به ڕیكلامی سیاسی ناكات به‌م شێوه‌یه،یه‌كێكی دیكه نوسیویه‌تی" كاری سه‌رۆك چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی نه‌ك خه‌تم كردنی قورئان"
یه‌كێكی دیكه نوسیویه‌تی" زۆر كه‌س پرسیارم لێده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به مانای بازرگانی كردن به ئاینه‌وه، ئه‌م ڤیدیۆیه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه"