ئاڵای هاوڕه‌گه‌ز بازه‌كان
ڕاچڵه‌كین-
نێردراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ئاڵای هاوڕه‌گه‌ز بازه‌كان ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ناو خاكی عێراق هه‌ڵكرد و ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه له عێراق ڕوبدات.
نێردراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر به هاوكاری باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا له عێراق ئه‌مڕۆ ئاڵای هاوڕه‌گه‌ز بازه‌كانی هه‌ڵكرد و یادی ڕۆژی جیهانی ئه‌م چینه‌یان كرده‌وه و ڕوناكیان خسته سه‌ر مافه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه.
پێشتر كۆمه‌ڵه‌ی" ئه‌یراكویر" ی عێراقی و ڕێكخراوی" ئۆت ڕایت ئه‌شكن" ی نێوده‌وڵه‌تی كه بنكه‌كه‌ی له وڵاتی به‌ریتانیایه مۆڵه‌تیان پێدرا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڕه‌گه‌ز بازێك له عێراق به ده‌ستی گروپه چه‌كداریه‌كان كوژران.