كوله‌ی بیابان
ڕاچڵهكین-
شه‌پۆلی دووه‌می هێرشی كوله‌ی بیابان ڕووی كردۆته‌وه وڵاتی ئێران و زیانێكی زۆری به به‌روبومی كشتوكاڵی گه‌یاندوه.
ئاژانسی پاراستنی به‌روبومی كێڵگه‌ی له ئێران ئاشكرای كردوه حه‌وت پارێزگای ئێران له ئێستادا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كولهدایه و پێشتر ڕووداوی سروشتی له‌م شێوه‌یه به هیچ جۆرێك له وڵاته‌كه‌یان ڕووی نه‌داوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م ئاژانسه هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی" بوشهر و فارس و هرمزجان و كرمان و خوزستان و سیستان و بلوشستان"له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو شه‌پۆلێكی توندی كوله‌ی بیابان ڕووی تێكردوه و ئه‌م ناوچانه‌ش ده‌كه‌ونه باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران و تا ئێستا 300 هه‌زار هێكتار زه‌وی زیانب به‌ركه‌وتووه.