پاژنهی پێ
ڕاچڵهكین-
ئازاری پاژنهی پێ ڕوودەدات لە ئەنجامی هەوکردنی ڕیشالە بەستەرەکانی ژێر پێ، لە ڕووی توێکاریەوە بریتیە لە چینێکی تەنکی ڕشالی دەکەوێتە ژێر پێ و یارمەتی مانەوەی کەوانەیی ژێر پێیەکان دەدات و بە یەکسانی لە ئافرەتان و پیاوان ڕوودەدات، لهم بابهتهدا دكتۆر دێدەوان پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان باس له هۆكار و نیشانهكانی ئازاری پاژنهی پێ دهكات و چارهسهر ڕوون دهكاتهوه.
ئەم کەسانەی خوارەوە زیاتر توش دەبن:
1-ئەوانەی کێشی لەشیان زۆر زیادە( قەڵەوەکان).
2- ئەو چالاکییانەی کە قورسایی زیاتر دەکەوێتە سەر ژێر پێ وەکو ڕاکردن و سەما کردن.
3- تووندبوون و کرژی ماسولکەی ئەکیلیس کە دەکەوێتە بەشی پشتەوەی قاچ ( بەلەک).
نیشانەکانی:
1- ئازاری پاژنەی پێ زۆربەی کات لە بەیانیان زیاترە بە تایبەتی دوای لە خەو هەستان، لە سەرەتادا نەخۆش لە سەر پەنجەکانی پێی دەڕوا، پاش ماوەک ڕۆیشتن لەسەری ، ئازارەکە باشتر دەبێت.
2-لە شەودا دەبێتە ئازارێکی زۆر بە تایبەتی پاش ڕاوەستان لە سەر پێ بە درێژایی ڕۆژ.
3-لە سەرەتای نەخۆشیەکە، پێویستی بە وەرگرتنی تیشکی ئێکس ( x-ray) نییە، چونکە زۆربەی جار ئەنجامی تیشکەکە نۆرماڵ و ئاساییە، لەوانەیە هەندێک جار هەست بە بوونی ئێسکی زیادە بکرێت لە ئێسکی پاژنەی پێ کاتێک هەوکردنەکە بۆ ماویەکی زۆر بمێنتەوە.
چارەسەر کردنی:
1- بە بێ نەشتەرگەری:
- بریتییە لە بەکارھێنانی حەبی دژە ئازار
-بەکارھێنانی ناوکەفی نەرمی ژێر پێ لە پێڵاودا *ئەنجامدانی چارەسەری سروشتی ئەویش بە ڕاکیشانی ماسوولکەکانی بەشی پشتەوەی قاچ (بەلەک).
- توێژینەوە نوێیەکان لە کاتی ئێستادا باسی بەکارھێنانی قاڵب دەکات بۆ پێ لە کاتی شەودا کە ئەنجامێکی زۆر باشی هەبووە.
- لێدانی دەرزی کۆرتیزۆن لە ژێر پێ لەوانەیە ئازارەکە کەم بکاتەوە، بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی پچڕانی بەستەرو پوکانەوەی چەوری ژێر پێ.
- لێدانی دەرزی پلازما (PRP) لە ژێر پێ، کە هەندێک توێژینەوەی نوێ باسی دەکات.
-ئەگەر لە پاش شەش مانگ لە چارەسەر، نەخۆش بەردەوام ئازاری ژێر پێی هەبوو، ئەو کاتە دەتوانرێت ئامێری شەپۆلەکانی شۆک ( shock wave therapy ) بە کاربێنی لە بەشی چارەسەری سروشتی وەکو بەشێک لە چارەسەر.
2-بە نەشتەرگەری:
ئەگەر لە پاش نۆ مانگ لە چارەسەر، نەخۆش بەردەوام ئازاری ژێر پێی هەبوو، هیچ سوودێکی لە چارەسەرەکانی بێ نەشتەرگەری نەبینی، دەتوانرێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.