بەرزترین ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركرا

عێراق

29/05/2020     ژمارەی بینراو 267

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاشكرایدەكات لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوو، 416 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناو شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، 416 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، كە 265 حاڵەت بە تەنها لەشاری بەغدا تۆماركراوە، ئەمەش بەرزترین رێژەی توشبوانە، كە لەماوەی رۆژێكدا تۆماركرابێت.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكە، هەر لەو ماوەیەدا 6 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، كە سەرجەمیان لە شاری بەغدان.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 5 هەزار و 873 تووشبوو، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 44 كەس چاكبوونەتەوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 185 كەس بەرزبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن