هەڵەبجە.. تۆمەتباری دووەمی هێرشكردنەسەر كارمەندەكەی پۆلیسی دارستان دەستگیركرا

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 304

راچڵەكین- كامەران كەریم
 
پۆلیسی هەڵەبجە تۆمەتباری دووەمی هێرشكردنە سەر كارمەندێكی پۆلیسی ژینگەو دارستانی سیروان دەستگیر دەكات و بە فەرمانی دادوەریش بەندكرا.
رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاند:" تۆمەتباری دووەمی هیرشكردنە سەركارمەندەكەی بنكەی پولیسی دارستان و ژینگەی سیروان بەناوی (ن.ح. ا.) تەمەن ٣٤ دانیشتوی هەڵەبجە دەستگیركرا.
 
وتیشی: تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەری لیكۆڵینەوەی هەڵەبجەو بەپێی ماددەی ٢٣٠ی یاسای سزادانی عێراقی بەندكرا، هەمان تۆمەتبار لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور بەپێی ماددەی ٢٨١ی هەمان یاسا داواكراوە.

شەوی ٩ی ئەم مانگە و لەكاتی ئەركی خۆیدا بۆپاراستنی رووبەرە ئاوییەكان لە وەرزی قەدەغەی راوە ماسیدا، چەند كەسێك بەدار و ئاسن هێرشیان كردبوویە سەر (شاخەوان عەباس) كارمەندی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروان و بەسەختی برینداریان كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن