عێراق سامانی چەندین رێكخراوو كەسایەتی بلۆك دەكات

عێراق

18/02/2020     ژمارەی بینراو 142

زۆرینەی هاوكارانی داعش خەڵكی بیانین

راچڵەكین 

لەسەر داوای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، حكومەتی عێراق، بڕیاری بلۆككردنی سامانی دەیان كەسایەتی و رێكخراو بەتۆمەتی هاوكاریكردنی تیرۆر دەدات، كە زۆربەیان بیانین.

بەگوێرەی نوسراوێكی لیژنەی بلۆككردنی سامانی تیرۆیستان، كە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە، تیایدا هاتووە، بەپشتبەستن بە بڕیارێكی لیژنەی سزاكانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە سزادانی ئەو كەس و لایەنانەی هاوكاری تیرۆر دەكەن، بڕیاردرا بە بلۆككردنی سامانی 84 رێكخراوو كەسایەتی.

نوسراوەكە، ناوی سەرجەم ئەو رێكخراوو كەسایەتییانەی بڵاوكردووەتەوە، كە بڕیارەكەیان بەسەردا جێبەجێدەكرێت و زۆربەیان سەر بە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامین. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن