ئەو ھەنگاوانە چین پێویستە جێ بەجێی بکەی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری؟

تەندروستی

08/07/2020     ژمارەی بینراو 462

نەشتەرگەری


ڕاچڵه‌كین-

پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری زۆر گرنگه‌ نه‌خۆش ئاگاداری چه‌ند زانیاریه‌ك بێت، دكتۆر شێركۆ پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەشتەرگەری بەنازوور گرنگترین زانیاریه‌ پێویسته‌كان پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

1- گفتوگۆ بکە لەگەڵ پزیشکەکەت لەسەر جۆری ئەو نەشتەرگەریەی بۆت دەکرێ.
2- زانیاری تەواو بە پزیشکەکە بدە، چ نەخۆشیەکی درێژ خایەنەت ھەیە، چ جۆرە دەرمانێک وەردەگری، چۆن وەردەگری.
3- ئەگەر خۆت حەساسیەت ھەیە بە جۆرێک دەرمان، یان لەناو خێزانەکەت کێشەتان ھەبوە لەگەڵ وەرگرتنی بەنج، پزیشکەکەتی لێ ئاگادار بکەوە.
4- پەیڕەوی تەواوی ڕێنمایەکانی پزیشک بکە سەبارەت بە کاتی نەخواردنی نان و ئاو ، یان خواردنی ھەڕ دەرمانێک پێش نەشتەرگەری.

5- ئەگەر جۆری نەشتەرگەریەکەت کتوپڕ بوو، زانیاری تەواو بدە بە پزیشک لە کاتی دوا نان و ئاو خواردنت ، جۆری خواڕدنەکە، ھیچ زانیاریەک مەشارەوە، شاردنەوەی ھەر زانیاریەک لەوانە کاریگەری خراپ بکاتە سەر تەندروستیت.
6- پێش ئه‌وه‌ی‌ بڕۆی بۆ نەشتەرگەری خۆت بشۆ، جوانکاریەکانت وەک (سەعات، حەلقە،.....) مەبە بۆ ژووری نەشتەرگەری، خانمان بۆیە نەدەن لە نێنۆکیان، ئەگەر ھەبوو لایبدەن.

7- ھەوڵ بدە شەوی پێش نەشتەرگەری باش بخەوی و دڵەڕاوکێت کەم بکەوە.

8- لە کەسێک یان دوو کەسی نزیکی خۆت زیاتر لەگەڵ خۆت مەبە، بۆ نەخۆشخانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن