سێ تريلیۆن دینار بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێندرێتەوە

عێراق

19/02/2020     ژمارەی بینراو 89

راچڵەكین

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشكرایدەكات، لەماوەی ساڵی رابردوودا توانیویانە نزیكەی سێ تریلیۆن دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێننەوەو سەدان دۆسیەی تاوانی گەندەڵیش یەكلایی بكەنەوە، فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ هەزاران كەس دەربچێت.

بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی دەستەی دەستپاكیی عێراق، كە كۆی كارو چالاكییەكانیان لەساڵی 2019 خراوەتەڕوو، تیایدا هاتووە، لەو ساڵەدا توانراوە بەهەدەردانێكی زۆر لە دارایی گشتی رابگیرێت و تۆمەتبارانیش رادەستی دادگا بكەن.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بڕی ئەو پارەیەی كە بەهۆی دەستەی دەستپاكییەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، گەیشتە دوو تريلیۆن و 848 ملیار و 54 ملیۆن دینار.

ئەوەش ئاشكراكراوە، لەساڵی 2019 زیاتر لە 9800 دۆسیەی گەندەڵی یەكلایی كراونەتەوەو 2470 فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردنیش لەدژی تۆمەتباران بە گەندەڵی دەرچووە، جگە لە دەرچوونی 64 فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو تۆمەتبارانەی لە پلەی وەزیر یان بەڕێوەبەری گشتین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن