زۆر ئارهقكردنهوه
ڕاچڵهكین-
ئارهق كردنهوه تا ڕاددهیهك ئاساییه و ئهو كاتهی مرۆڤ زیاتر له ئاستی سروشتی ئارهقی كردهوه ئهوه ڕهنگه یهكێك لهم گرفتانهی ههبێت كه له بابهتهكهدا باسكراوه.
1-فۆکاڵ هایپەرهایدرۆسیس Focal hyperhidrosis:
هەندێک کەس بەبێ هۆکار ئارەقێکی زۆر دەکەنەوە، بە تایبەت لە لەپی دەست و قاچ و بنباڵ، ئەم دۆخە هۆکارەکەی نەزانراوە و هەندێک لە پزیشکان بۆ بوونی کێشە لە کۆ ئەندامی دەمار دەیگەڕێنەوە، چارەسەرەکەشی رەنگە لە رێگای نەشتەرگەری بێت.
2-دووگیانی:
دووگیانی دەبێتە هۆی خێرابوونی سووڕی خوێن و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، بۆیە ئارەقەکردن لەم دۆخە ئاساییە.
3-زیاد چالاکی رژێنی دەرەقی:
ئەگەر رژێنی دەرەقی زیاد لە پێویست چالاک بێت، هەردوو هۆرمۆنی T4 و T3 زیاتر دەردەدات، ئەمەش دەبێتە زۆر ئارەقەکردن، تێکچوونی لێدانی دڵ و لەدەستدانی خێرای کێشی لەش.
4-خواردن و خواردنەوە:
هەندێک خورادن و خواردنەوە زیاتر دەبنە هۆی ئارەقەکردن چونکە زیاتر کار دەکەنە سەر سیستمی هەرس، ئەوانیش: خواردنی تیژ (توون)، کافاین و کحول.
5-دەرمان:
هەندێک جۆری دەرمانی وەک ئازارشکێن، دژە زیندەچە، هۆرمۆن و دەرمانی نەخۆشییەکانی مێشک دەبنە هۆی دەردانی ئارەقە.
6-جەڵتەی دڵ:
یەکێک لە نیشانە دیارەکانی جەڵتەی دڵ، ئارەقەکردنێکی زۆرە بە ماوەیەک پێش جەڵتەکە.
7-شەکرە:
ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە، زیاتر ئارەقە دەکەن ئەمەش بەهۆی تێکچوونی ئارەقە رژێنەکان تیایاندا.
8-دڵەڕواکێ و نیگەرانیی:
ئارەقەکردن کاردانەوەی سرووشتی لەشی مرۆڤە کاتێک دووچاری فشاری دەروونی و دڵەڕواکێ دەبێت. چونکە لەشی مرۆڤ دڵەڕاوکێ وەکو مەترسی بۆسەر ژیانی کەسەکە لەقەڵەم دەدات.