راچڵەکین
واینی هارلۆ کچێکی کەنەدییەو بەهۆی جیاوازی جەستەیەوە، ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەنیا لە ئینستاگرام 8 ملیۆن فاڵۆوەرزی هەیە.
واینی هەر لە منداڵییەوە تووشی نەخۆشی پێست بووە "نەخۆشی بەڵەکی"و بەهۆیەوە رەنگی جەستەی بۆ ڕەشوسپی گۆڕاوە، بەڵام لە جیاتی ئەوەی خەم و خەفت لە حاڵەتەکەی بخوات، کردوویەتی بە خاڵی بەهێزی خۆی و بەهۆیەوە بووە با مۆدێلێکی بەناوبانگ و سەرچاوەی داهاتێکی زۆریش.
ئەو کچە تەمەن 26 ساڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوەو ژمارەیەکی زۆر فاڵۆوەرزو لایکیشی هەیە. سامانەکەشی زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلارە.
وێنەکان: