چوار نهێنی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی ته‌مه‌ن درێژی ده‌كه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
ته‌مه‌نی درێژ به ته‌ندروستی باشه‌وه یه‌كێكه له خه‌ونی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئامانج و پلانیان بۆ ژیانیان هه‌یه و نایانه‌وێت بێ سوود له‌سه‌ر زه‌وی بژین و ئه‌مه‌ش پێویستی به سیستمی ته‌ندروست و ژیانێكی زیره‌كانه هه‌یه، ده‌توانیت به چوار هه‌نگاوی ئاسان ببیته كه‌سێكی ته‌ندروست و ته‌مه‌ن درێژ.
1-ڕێجیمی ڕوه‌كی بكه:
خواردنی تۆوی به‌شێك له به‌روبومه كێڵگه‌یه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌وزانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕیشاڵ وه‌ك سپێناغ و كه‌له‌رم و قه‌رنابیت و شۆفان زۆر به‌سوودن بۆ ته‌ندروستیه‌كی باش و هۆكاری ڕێكی جه‌سته‌ن.
2- خواردنی فاسۆلیا:
خواردنی یه‌ك كوپ فاسۆلیا له ڕۆژێكدا چوار ساڵ له ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات به به‌راورد به‌و پرۆتینه‌ی كه له‌شی مرۆڤ له‌ڕێی خواردنی گۆشتی سووره‌وه چنگی ده‌كه‌وێت، باشتر وایه فاسۆلیا زیاتر له گۆشت بخۆیت.
3- نانی ته‌ندروست بخۆ:
ئه‌و جۆره نانه‌ی له ئاردی بۆر و شۆفان و جۆ و ئه‌و به‌رهه‌مه دانه‌وێڵیانه‌ی كه به ڕێگه‌ی تایبه‌ت سپی نه‌كراونه‌ته‌وه بخۆ چونكه ئه‌مه ته‌مه‌ن درێژ ده‌كه‌ن و كێش به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه.
4- زۆر بجوڵێ و كه‌م دابنیشه:
ئه‌وه‌نده‌ی به‌پێ ده‌چیته سه‌ركاره‌كه‌ت به‌س نییه و باشتر وایه ڕۆژانه نیو بۆ كاتژمێرێكی ته‌واو ڕاهێنانی وه‌رزشی بكه‌یت هه‌تا جه‌سته‌ت ته‌ندروست بێت.