راچڵەکین ئاپەکانی بڵاوکردەوە

کوردستان

20/02/2020     ژمارەی بینراو 29405


راچڵەکین -

لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی وەرزی نوێ ـدا، راچڵەکین ئاپێکی بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس وەشاند.

وەک پێویستییەکی ئەم سەردەمە و خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان، راچڵەکین بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ سیستمە زیرەکەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس وەشاند و بەکارهێنەران دەتوانن لە رێگەی ئەو ئامێرانەی سیستمەکەیان بۆ دەبێت ئاگاداری دوایین گۆڕانکارییەکان بن.

ئاپی راچڵەکین، کۆمەڵێک خزمەتگوزارییەکی گرنگ لەخۆدەگرێت لەوانە سات بە سات هەواڵە کوردستانی و عێراقی و جیهانییەکان بڵاودەکاتەوە لەگەڵ چەندین بابەتی هەمەڕەنگ و تەندروستیی و کشتوکاڵیی ئەمە بێجگە لەوەی بەشی مەڵتیمیدیا و وەرزش و کەلتور لەخۆدەگرێت.

هەروەها ئاشناتان دەکات بە دەیان راپۆرتی جۆراوجۆر و بیروڕا و ستایلی ژیانکردن و چاوپێکەوتن لەگەڵ چەندان کەسایەتیی.

سیستمی ئەندرۆید هەریەک لە ئامێرەکانی (گەلاکسی، هواوی، شاومی، ئێڵ جی، ئێچ تی سی) لەگەڵ چەند ئامێرێکی دیکە.

سیستمی ئای ئۆ ئێس ـیش مۆبایلەکانی ئایفۆن بەسەرجەم جۆرە جیاوازییەکانییەوە دەگرێتەوە بەمەرجێک وەشانی 12 یان زیاتریان لەسەربێت.

بۆ داگرتنی ئاپی راچڵەکین بۆ سیستمی ئەندرۆید کلیک لێرە بکە

بۆ داگرتنی ئاپی راچڵەکین بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس کلیک لێرە بکە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن