سه‌رتیپ وه‌یسی
06/11/2020
له‌شه‌ڕى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى پارتى و په‌كه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ پارتییه، پارتیش به‌ر له‌وه‌ى هێز بجولێنێت، له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئیقلیمى و ئه‌مه‌ریكا و به‌غدا قسه‌ی كردوه.
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له باره‌ى نزیكبوونه‌وه‌ى باره‌گاكانى په‌كه‌كه له نزیك ئه‌و ناوچه نه‌وتییانه‌ى كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كارى لێده‌كه‌ن و باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌ى لێوه نزیكه، به تایبه‌ت كۆمپانیاى ( HKN Energy Ltd )، كه له قه‌زاى ئامێدى كارده‌كه‌ن و رۆژانه تواناى به‌رهه‌مهێنانى ( 30) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه هۆشداریان داوه‌ته په‌كه‌كه، به‌وه‌ى له‌م ناوچانه دووربكه‌ونه‌وه و هیچ جۆره چاڵاكییه‌ك ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكادا، به‌روونى دژایه‌تى خۆیان بۆ په‌كه‌كه ده‌ڕیڕى، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ى كارى وه‌به‌رهێنان له نه‌وتى هه‌رێم ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت كۆمپانیاى (HKN ) له پێشووتردا له عێراقدا سه‌رباز بوون و ئێستا خانه‌نشین و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش پشكى ئه‌و كه‌سانه‌ى تێدایه، ئه‌و كه‌سانه له په‌نتاگۆن و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا قسه‌یان ده‌ڕوات و دژى په‌كه‌كه‌ن و نایانه‌وێ به‌رژوه‌ندییه‌كانیان بكه‌وێته مه‌ترسى.
به‌شێكى ئه‌و گرژیانه‌ى ئێستا له نێوان پارتى و په‌كه‌كه هه‌یه، په‌یوه‌ندى به رێككه‌وتنى شه‌نگاله‌وه هه‌یه و كه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه.
ئه‌و گرژیانه‌ى ئێستا له نێوان پارتى و په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه، له‌ماوه‌ى رابردووش هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام دواى جولانى هێز له لایه‌ن پارتیه‌وه زیاتر بوه.
له رێگه‌ى هه‌ندێ كه‌ناڵى تایبه‌ته‌وه له سبه‌ى شه‌ممه‌وه، پارتى و په‌كه‌كه گفتووگۆ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌رى روودانى شه‌ڕ له ئارادا نییه، پارتى ئامانجییه‌تى چه‌ند هێزێكى سه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێم له مه‌ودوا له هه‌ندێ ناوچه‌دا له به‌رامبه‌ر باره‌گاكانى په‌كه‌كه جێگیر بكات و رێگه له ده‌سه‌ڵاتى قه‌ڵه‌م ڕه‌وى و هاتنه پێشه‌وه‌ى زیاترى په‌كه‌كه رابگرێت.
جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کە هاوکات نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکاشە بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە دیمانه‌یه‌كدا دەڵێت: یەکێک لەو بابەتانەی لە کۆمەڵگەی کوردی سوریادا هەیە بریتییە لە رۆڵی پەکەکە. ئێمە پەکەکە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسین.
ده‌شڵێت : دەمانەوێت کادیرانی پەکەکە سووریا جێبهێڵن. ئەوە هۆکارێکی سەرەکییە وایکردووە کە گرژی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا هەبێت. ئێمە دەمانەوێت ئەو گرژییە کەم بکەینەوە، چونکە جگە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، پێکەوەکارکردنێکی نزیکمان لەگەڵ تورکیا لەبارەی بارودۆخی سووریاوە هەیە.